وەڵامی پرسیارە باوەكان

ئەنڕیەل ئێنجن کە لەلایەن کۆمپانیای ئیپیک گەیمس پەرەی پێدراوە، بزوێنەرێکی یارییە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی یاری ڤیدیۆیی، ناوەڕۆکی VR/AR، فیلم، بینینی تەلارسازی، سیمولەیشن، ئامرازی پەروەردەیی، ئەزموونی کارلێک و زۆر شتی تر. ڕێندەرکردنی گرافیک و توانا ناوازەکانی کە بە سیستەمی ڕاستەوخۆ کار دەکات واتە بەبێ ئەوەی کاتت لێ ببات دەتوانی پرۆژەکانت ڕێندەر بکەیت و ئەمەش وای لێدەکات ببێتە هەڵبژاردەیەکی سەرەکی بۆ گەشەپێدەران و دروستکەران لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا، لە یاریکردن و فیلمەوە تا ڕاهێنان و پەروەردە، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ پەرەپێدانی ئەزموونە دیجیتاڵییە سەرسوڕهێنەرە بینراوەکان.

فێربون و کارکردن لەم بوارەدا هیچ هەل و مەرجێکی نیە و پێویستی بەهیچ بڕوانامەیەک نیە، جا تۆ لەئێستادا قوتابی بیت یاخود دەرچووی هەر بەشێک بیت گرنگ نیە، ڕاستەوخۆ دەتوانی بەژداربی و لەداهاتوودا بەهەوڵ و ماندووبونی خۆت داهاتێکی باشت دەستکەوێت بە کارکردن لەم بوارەدا چونکە کڕیارەکانت تەنها کاری جوان و ناوازەت لێ داوا دەکەن، بەلایانەوە گرنگ نیە بڕوانامەی چ زانکۆ یان پەیمانگا یان کۆڕسێکت هەیە یاخود ئەسڵەن هیچ بڕوانەمەیەکت نیە، هیچ یەک لەمانەی ئاماژەمان پێدا نابێتە ڕێگر بۆ کارکردن لەم بوارە، تەنها ئەوەی لەسەر بەڕێزت پێویستە فێربون و خۆبەرەوپێشبردنی بەردەوامە لەم بوارەدا.

نزمترین مواسەفاتی کۆمپیوتەر تاکو بتوانێ لەم بوارەدا کاربکەی ئەمانەیە:
Windows 10 64-bit
Processor: Quad-core Intel or AMD 2.5 GHz or superior
Memory: 8GB RAM
Graphics Card: Any DirectX 11 or 12 compatible card

لەم خولەدا فێری ئەوە دەبیت چۆن بتوانی دیزاینی ناوەوەی تەلارسازی ئامادە بکەیت بۆ ئەوەی ڕێندەری بکەی و پاشان بیکەی بە ئەنیمەیشن، و پاشان دەتوانی دەستکاری ئارەزوومەندانە بۆ کڕیارەکانت بەردەست بخەیت تاکو بتوانن لە لای خۆیانەوە بە ناو ژوورەکان دا بڕۆن. نموونە لەو شتانەی کە فێری دەبیت لە کۆتایی خولەکە: (دابەزاندی ئەنڕیەڵ ئێنجن – باسکردنی ڕووکاری بەرنامە و چۆنیەتی کارکردن لەسەری – ئامادەکردنی فایلی 3D ڕێکخستنی فایلەکە بۆ کۆمپیوتەری بچووک – ڵایتینگ و جۆرەکانی – دورستکردنی ماستەر ماتێڕیاڵ و گڵاس و ئاو – دروستکردنی ماتێڕیالی پەردە و جوڵاندنی – ئامادەکردنی ئینتیریۆرەکی تەواو – کۆڵیشن – دەرهێنانی ئەنیمەیشن – پاکێجکردنی پرۆژەکە – کوژاندنەوە و پێکردنی TV – گۆڕینی ماتێڕیال – گۆڕینی مۆدێل – جوڵاندنی کارەکتەرەکان کە شێوەی لە ڕاستەقینە بچێ – دەنگی سێ رەهەندی – بەفر بارین – زووم کردن – کوژاندنەوە و پێکردنی ڵایت – کردنەوە و داخستنی دەرگا – دەنگی ڕۆشتنی کارەکتەر)

بەڵێ دەتوانی لەڕێگەی ئەم لینکەوە زیاتر لە ئەنریەل ئێنجن تێبگەی: کلیک بکە

بەڵێ هەموو ئەو شتانەی باس کراوە لەگەڵ لینکی دابەزاندنی کۆرسەکە بەردەستە.

خولەکە پێکهاتووە لە 10 کاتژمێر ڤیدیۆی تۆمارکراو بە زمانی کوردی سۆرانی لە ئاستی سفر دەستپێدەکا تاکو ئاستی پێشکەوتوو بوارەکەت بۆ ڕووندەکاتەوە.

خولەکە بەشێوەی ڤیدیۆی تۆمارکراوە. پاش دابەزاندنی خولەکە لە لایەن بەژداربوو ئێمە پاسوۆردێکی تایبەتی پێدەدەین لای خۆی داخلی دەکا و دەتوانێ بەبێ بونی هێڵی ئینتەرنێت سەیری سەرجەم ڤیدیۆکانی خولەکە بکات بەڵام خولەکە تەنها لەسەر ئەو کۆمپیوتەرە کاردەکات کە ڤیدیۆکانی لەسەر دابەزێنراوە لەسەر هیچ کۆمپیوتەرێکی تر کارناکات واتە بەژداربوو ناتوانێ کۆرسەکەی خۆی بۆ کەسانی تر بنێرێ. ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی مافی خولەکە کراوە.

لە سێ مانگی سەرەتای بەژداربوون ئاساییە ئەگەر بەژداربوەکە کۆمپیوتەرەکەی خۆی بگۆڕی بەهەر هۆکارێک بێ، لەوکاتەدا ئێمە دەتوانین تەنها بۆ یەک جاری تر لینکی نوێی خولەکەی بۆ بنێرینەوە تا سوودی لێوەرگرێ لەسەر کۆمپیوتەرە تازەکەی، بەڵام ئەم دەرفەتە تەنها بۆ یەکجار و سێ مانگی سەرەتای بەژداربوون لە خولەکە بەردەستە دواتر نامێنێت.

بەڵێ بێگومان بەژداربوو لەکاتی سەیریکردنی هەر بابەتێکی کۆرسەکە تێنەگەیشت ئەوا ئاساییە بەشێوەی نامە پرسیارەکەی خۆیمان بۆ بنێرێت ئێمەش لەنزیکترین دەرفەتدا وەڵامی دەدەینەوە بەو مەرجەی پرسیارەکەی لە چوارچێوەی بابەتەکانی کۆرسەکە دەرنەچێت یان لێی نزیک بێت.
تێبینی/لەکاتی نامەناردن تکایە (سڵاو) مەنێرە و چاوەڕێی وەڵام بیت بەڵکو ڕاستوخۆ پرسیارەکەتمان بۆ بنێرە سوپاست دەکەین ، ئێمەش لەنزیکترین دەرفەتدا وەڵام دەدەینەوە.

کۆرسی ئینتیریەر ئەنڕیەل ئێنجن:
١- کۆرسی ڕیکۆرد کراو 125 هەزار
٢- کۆرسی ڕیکۆرد کراو لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیار بە نامە 150 هەزار
٣- کۆرسی ڕیکۆرد کراو لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیار بە زووم 200 هەزار

لە ڕێگای FastPay یان FIB بڕی پارەکە دەنێریت بۆ ژمارە (9060 733 750 964+)، پاشان نامەمان بۆ دەنێری لەگەڵ وەسڵی پارە ناردنەکەتمان تا لینکی خولەکە وەربگریت.

بەم زووانە

بەم زووانە